کرمانج عەبدوڵڵا: پارتی لەگەڵ یەکڕیزی لایەنە کوردییەکانە

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێی وایە ئەو یەکڕیزییەی ڕۆژی پێنجشەممە لە بەغدا ھەبوو ئومێدی بەخشی بە ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و گوتیشی: پارتی لەگەڵ یەکڕیزیرییە، ئەگەر بۆچوونی جیاوازیش ھەبێت پێویستە لە پرسە نیشتیمانییەکان ھەموومان یەکڕیز و یەکگرتووبین.
کرمانج عەبدوڵڵا، بەرسی لقی ١٦ی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ھێزی کورد لە یەکڕیزدایە ئەو یەکڕیزییە پێویستە لە ھەرێمی کوردستان و لە بەغداش پارێزگاری لێ بکرێت بەرامبەر بە وڵاتان و حکوومەتی فیدڕاڵی، یەک لە کارە بەھێزەکانی کورد یەکڕیزییە، بە پێچەوانە یەکێک لە کارە ھەرە لاوازەکانمان پەرتەوازەیی کوردە، چونکە یەکێک لەو ھۆکارانەی دەبێتە عەزیەتدانی خەڵکی کوردستان ناتەبایی ئێمەیە، جگە لەوەی لەسەردانەکەی ڕۆژی پێنجشەممە شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر سەرکەوتووبون، ئەوەی دڵی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستانی زیاتر خۆشکرد ئەو یەکڕیزییەی کوردبوو لە بەغدا.
بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: دۆستانی ئێمە بەو یەکڕیزییە دڵخۆشن و پێموایە کارێ ئێکجار گەورەیان کرد، ھیچ کەسێک ناتوانێت ڕێز لەو ھەنگاوەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نەگرێت کە ھەموو لایەکی دڵخۆشکرد بەو ھەنگاوە مەزنە، ھیوادارین ئەمە دەستپێک بێت بۆ یەکڕیزی و پێکەوەکارکردنی لایەنەکان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان.
کرمانج عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ئێمە وەک پارتی ھەمیشە ئامادەبووینە و لەگەڵ یەکڕیزی داینە، بەڵام ھەندێک جار کێشە دروست بووە بەشێک لە کێشەکان دەرەکی بوونە و بەشێکی دیکەی لاملی ھەندێ لایەنی کوردی بووە بەناوی ئۆپۆزسیۆنەوە، ئێمە ھەر بۆچوونێکی جیاوازمان ھەبێت ئاساییە، بەڵام نابێت کەسمان لەگەڵ پارێزگاری لە قەوارەی ھەرێمی کوردستان و بەرژەوەندیەکانی میللەتەکەمان نەبین، ئەرکی ھەموومانە کەمتەرخەمی نەنوێنین، ئێمە پارت و ڕێکخراوی سیاسین ھەریەکە و دیدگای خۆمان ھەیە بۆ پرسەکان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەرکی ھەموو لایەنەکانە لە پرسە نیشتیمانییەکان یەکگرتووبن بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان.
قائید میرۆ




