٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر لەگەڵ قوتابیان کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

میسر-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر سەردانی قوتابیە کورد و عەرەبەکانی عێراقی لە شاری المنصورەی ئەو وڵاتە کردوو پشتیوانی خۆیانی بۆ دووپاتکردنەوە. 

بەمەبەستی پرسینی بارودۆخی قوتابیانی خوێندنی باڵا لە زانکۆی المنصورە، شێرکۆ حەبیب، بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر سەردانی شاری المنصورەی کردوو چاوی کەوت بە کۆمەڵێک قوتابی عێراقی کورد و عەرەب لەو زانکۆیە، ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە بەدەستھێنانی بڕوانامەی باڵا لە بوارە جیاجیاکان، تا بتوانن زیاتر خزمەت بە وڵات و نیشتمانەکەیان بگەیەنن و تەبایی و یەکڕیزی نێوانیان بپارێزن و یەک ھەڵوێست و یەک دەنگ بن.

لە تەوەرێکی دیکەی ئاخافتنەکەیدا، شێرکۆ حەبیب، باسی لە گرینگی وڵاتی میسر کرد لە بواری خوێندن و پشتیوانی حکوومەت و گەلی میسری بۆ عێراق بە گشتی و گەلی کورد بەتایبەتی و ھەروەھا پێشوازیکردنیان لە قوتابیان و ئاسانکردنی کارەکانیان بە گشتی کرد، ھاوکات چەندین ڕاو بۆچوون ئاڵوگۆڕ کرا.

بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر جەختی لەسەر ئەوە کردەوە ھەرشتێک لە توانایاندابێت درێغی ناکەن بۆ ھاوکاریکردنیان و ھەماھەنگی لە باڵیۆزخانەی عێراقی فیدڕاڵی لە قاھیرە، کە ئەوانیش ھەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە لە خزمەتکردنی ڕەوەندی عێراقی بەبێ جیاوازی پێکھاتەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار