مه‌سرور بارزانی: دوو پێشنیازمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان خستووه‌ته‌ڕوو

هەولێر-KDP.info- مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، موژده‌ی خێریان پێ ده‌بی و چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن، گوتیشی، دوو پێشنیازیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان خستووه‌ته‌ڕوو.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدڕاڵ و سه‌ركرده سیاسییه‌كان رایگه‌یاند، سه‌ردانی ئه‌مڕۆیان بۆ داكۆكیكردن بوو له ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات سوپاسی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی كرد بۆ ئه‌و یه‌كڕیزییه‌ی به‌رامبه‌ر به ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشانیاندا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌ركرده سیاسییه‌كان كردووه و دوو پێشنیازیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه یه‌كێكیان درێژخایه‌نه و ئه‌وی دیكه‌یان كورتخایه‌نه.
مه‌سرور بارزانی باسی له‌وه كرد، پێشنیازه درێژخایه‌نه‌كه په‌یوه‌سته به یاسای بوودجه و هه‌مواری به‌شێك له مادده و بڕگه‌كانی، كه ئه‌مه كاتی زۆرتری پێویسته و له داهاتوودا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. روونیشیكرده‌وه، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر یان پێشنیازه كورتخایه‌نه‌كه، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 17ـی ئه‌یلوولی 2023، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌درێت و هیواشی خواست ئه‌و هه‌وڵانه ببنه بڕیار و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به مافه‌كانیان بگه‌ن.
گوتیشی، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان كه كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كردوون، هاوڕا بوونه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كان و دابینكردنی ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
مه‌سرور بارزانی جه‌ختیشی كرده‌وه "موژده‌ی خێرمان پێ ده‌بی و چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌كه‌ن، گوتیشی، هیواخوازن كه ئه‌و ئاماده‌كارییانه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی لێ بكه‌وێته‌وه."




