٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری، لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەت بەوردی باسی ژمارەو داتاکانی کرد سەبارەت بە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە مووچەخۆران لە ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەی تەواویان وەرگرتووە، لەکاتێکدا خەڵکی هەرێمی کوردستان لە سەختیدا دەژین، ئاماژەی بەوە شدا کە پاڵپشتی ئێوە پێوستە بۆ چارەسەری کێشەکان، کە چارەسەرێکی ڕیشەیی دەوێت و نابێت خەڵکی ئێمە چیدیکە لە دڵەڕاوکێدا بن.

هەواڵی پەیوەندیدار