٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسرور بارزانی: نابێت خەڵکی ئێمە چیدیکە لە دڵەڕاوکێ بن

سەرچاوە: KDP.info

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەماندا لەگەڵ بەڕێز محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، بەوردی باسی ژمارەو داتاکانمان کرد سەبارەت بە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەماندا لەگەڵ بەڕێز محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، بەوردی باسی ژمارەو داتاکانمان کرد سەبارەت بە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان. هەروەها پێم ڕاگەیاند کە مووچەخۆران لە ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەی تەواویان وەرگرتووە، لەکاتێکدا خەڵکی هەرێمی کوردستان لە سەختیدا دەژین، بۆیە ئاماژەم بەوە دا کە پاڵپشتی ئێوە پێوستە بۆ چارەسەری کێشەکان، کە چارەسەرێکی ڕیشەیی دەوێت و نابێت خەڵکی ئێمە چیدیکە لە دڵەڕاوکێدا بن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار