٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئومێد ئەحمەد: قۆناغی دیکەی پێوەری زیرەک جێبەجێ دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاشکرایکرد: قۆناغی یەکەمی پێوەری زیرەک کۆتایی دێت و قۆناغی دیکەی جێبەجێ دەکرێت، گوتیشی: جێبەجێکردنی سیستەمی پریبەید بەردەوامە، بەڵام وەک ئەزموون جێبەجێ دەکرێت.

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: پرۆسەی جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید بەردەوامە، گلەییش لەبارەی نرخی کارەبای پریپەیدیش گەیشتووتەنە وەزارەت، بەڵام ئێمە ھەر لە سەرەتای جێبەجێکردنی پرۆسەکەدا ئەوەمان ڕاگەیاندووە سیستەمی پریپەید وەک ئەزموون جێبەجێ دەکرێت و بڕیاری کۆتایی لەبارەیەوە نەدراوە.
لەزارەی پێوەری زیرەکیش گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا گوتی: قۆناغی یەکەمی پێوەری زیرەک بەرەو کۆتایی دەچێت، تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار پێوەر بەستراون، قۆناغی یەکەم بریتییە لە دانانی یەک ملیۆن و ٤٥٠ ھەزار پێوەر، دوای کۆتایی ھاتنی قۆناغی یەکەم قۆناغی دیکەی بەدوا دادێت.

ئومێد ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: جێبەجێکردنی پێوەری زیرەک کاریگەری لەسەر کەرتی کارەبا ھەبووە و ئەو بار زۆرییەی پێشتر لەسەر تۆڕی کارەبا ھەبووە نەماوە و لەچەندین ڕووەوە سوودی خۆی ھەبووە، ئەوەیش یەکێکە لە ئامانجەکانی جێبەجێکردنی سیستەمی پێوەری زیرەک، دەتوانم بڵێم کارەبا کەمتر بەفیڕۆ دەچێت دوای سیستەمی پێوەری زیرەک.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار