٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمسیۆن: ئەم چەند ڕۆژە دەرفەتە بۆ هاووڵاتییان بێن خۆیان تۆمار بکەن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک_KDP.info_ بەرپرسی نووسینگەی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی: پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران تا 20ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، پارێزگای دهۆک ڕێژەکەی گەیشتۆتە 80% و یەکەمە لەسەر ئاستی عێراق.

خالید عەباس، بەرپرسی نووسینگەی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ماوەی تۆماری دەنگدەران بۆ ئەوانەی خۆیان تۆمار نەکردووە و ئەوانەی ڕاستکردنەوە و گواستنەوە ئەنجام دەدەن بۆ 20ی ئەم مانگە درێژکراوەتەوە، ئێستا بۆ ئەوەی زۆرترین ڕێژەی خەڵک خۆی تۆمار بکات تیمی گەڕۆکمان ئامادە کردووە و بڵاوەمان پێکردوون لە زانکۆ، قوتابخانەکان، دائیرەکان و شوێنەکانی دیکە .
خالید عەباس گوتیشی: ئێستا لە پارێزگای دهۆک ڕێژەی تۆمارکردن گەیشتۆتە 80%، ئەگەر ئەم چەند ڕۆژە تەواو بێت ڕێژەکە زیاتر دەبێت، ئێمە لەڕووی تۆمارکردن لەسەر  ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق یەکەمین.
عەباس باسی لەوەشکرد: لە پارێزگای دهۆک ڕێژەی خۆتۆمارکردن 80% یە، لە پارێزگای هەولێر 68% و لە پارێزگای سلێمانیش 74%ی هاووڵاتییان خۆیان تۆمار کردووە.
گوتیشی: داواکارین ئەوانەی خۆیان تۆمار نەکردووە بێن لەماوەی ئەم چەند ڕۆژە خۆیان تۆمار بکەن، ئەمە دەرفەتە بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لە دەنگدان.
بەرپرسی نووسینگەی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕوونیشی کردەوە: ئێمە ناوی مردووان لێ دەردەکەین، ئەوەی خۆشی خۆی تۆمار نەکات و ناوی مردووشیان لانەبەن بەپێی ئەویاسایە خۆیان مافیان نامینێت و بۆ دەنگدان نابن.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار