٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەستەی ژینگەی هەرێم ئامادەکاری تەواویان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی جیهانی گۆرانی کەش وهەوا کردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری هونەری لە دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان دەڵێ، خۆمان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی جیهانی گۆڕانی کەش و هەوا ئامادە کردووە، کە بڕیارە لە کۆتایی مانگی 11ی ئەمساڵ لە ئیمارات بەبەشداری ژمارەیەکی زۆری وڵاتان سازبکرێت.

ئازاد نوری عەوڵا، بەڕێوەبەری هونەری لە دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئامادەکارییەکان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی جیهانی گۆڕانی کەش و هەوا لە وڵاتی ئیمارات بەردەوامی هەیە و، پێش چەند رۆژێک ۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژیمان ئەنجامدا، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ۆرکشۆپێکی دیکە ئەنجام بدەین کە ئەمەیان تایبەتە بە کەرتی کشتوکاڵ و ئاو بە شێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، ئەوەی ئێمە تایبەتە لە هەرێمی کوردستان، بۆیە ئێمە خۆمان بە تەواوی بۆ ئەو کۆنفرانسە ئامادە کردووە کە چیمان پێویستە و چی بکەین و لە کامە کەرت پێویستمان بە پڕۆژە هەیە، ئەمانە هەمووی کراوە، بۆ ئەوەی پشتگیری نێودەوڵەتی وەربگرین، تا بتوانین لە داهاتوو ڕووبەڕووی کارەساتە سرووشتییەکان ببینەوە".

ئازاد نوری عەوڵا گوتیشی: "زۆرینەی وڵاتانی زلهێز بەشداری لەو کۆنفرانسە دەکەن لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئەوانەی هەژاریشن، بۆیە کۆنفرانسەکە زۆر گرینگە و لەوێ دەتواندرێت پڕۆژە پێشکەش بکرێت، بۆ ئەوەی هاوکاری بکرێن بۆ جێ بەجێ کردنیان، چونکە عێراق پێنجەم وڵاتە کاریگەری گۆڕانی کەش و هەوای لەسەرە، بۆیە کە هاوکاری عێراق بکرێت هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە".

ئەو باسی لەوەشکرد، ساڵانە بۆ ئەو بوارە 100ملیار تەرخان دەکرێت بۆ هاوکاری ئەو وڵاتانەی کە کاریگەری گۆڕانی کەش و هەوایان لەسەرە، بۆیە بەپێی پڕۆژە و پێویستی بەسەر وڵاتان دابەش دەکرێت و هاوکاریان دەکرێت.

 

بڵند ئیبراهیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار