سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و شایسته داراییه‌كان گه‌یشته به‌غدا

هه‌ولێر-KDP.info- شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و شایسته داراییه‌كان گه‌یشته به‌غدا.
ئه‌مرۆ شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم له گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی پرسی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌ی فیدڕاڵی تاوێده‌كه‌ن و هەر ئەمڕۆ کۆمەڵێک دیداریان لەگەڵ سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەبێت.
شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێکهاتووە لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران.




