٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئازەربایجانییەکان: سەرۆک بارزانی هەموو ژیانی خۆی بۆ کورد تەرخان کرد

سەرچاوە: KDP.info

کوردانی ئازه‌ربایجانی دەڵێن، سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان توانیویانە دۆزی کوردان بە جیهان بگەیێنن، دەبێت هەموو کوردێک لە هەموو شوێنێکی دنیا پشتیوانی هەرێمی کوردستان بێت چونکە ئەم هەرێمە بووەتە ماڵی هەموو کوردێک.

تاهیر سولەیمان، کوردێکە لە باکۆی ئازه‌ربایجان، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە ئازارەبایجان بە چاند و کولتوری خۆمان گرێدراوین و دەمانەوێت وەک سەرۆک بارزانی پێشمەرگەی کوردستان بین، خەڵک بە چاوێکی گەورە تەماشای هەرێمی کوردستان دەکەن.

گوتیشی: دەبێت هەموو کوردێک لە هەموو جیهان پشتگیری هەرێمی کوردستان بکات، لە سەر هەموو کوردێکی دلسۆز فەرزە پشتیوانی دۆزی کوردستان بکات، چونکە ئێستا سەرۆک بارزانی و پارتی دەیانەوێت ئەم هەرێمە پاراستوو بێت و هەموو کوردێک لە هەموو شوێنێک سەرفراز بێت و لەسەر ڕێبازی پیرۆزی بارزانی ژیانی خۆی بۆ کوردان تەرخانکرد.

هاوکات، زابیت مامادۆڤ، سەرۆکی ناڤەندی چاندی کورد''رۆناهی''، گوتی: سەرۆک بارزانی لێڤەگەڕ و ڕێبەری کوردان لەسەر ئاستی دونیا کار بۆ مافەکانی کورد دەکات و سەرۆکی هەرێمیش نێچیرڤان بارزانی لەسەر هەمان بیروباوەڕ و ڕێباز کاردەکات و لە کاتی هاتنی بۆ ئازه‌ربایجان توانی بە سیاسەتێکی حەکیمانە قەزییەی کورد بە خەڵکی ئازه‌ربایجان بگەیێنێت.

وەک مامادۆڤ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: کوردانی ئازه‌ربایجان تامەزرۆن جارێک چاویان بە سەرۆک بارزانی بکەوێت، لە ئازەربایجان پشتیوانییەکی گەورە بۆ هەرێمی کوردستان هەیە، چونکە ئەم هەرێمە مالی کوردانە و دەبێت وەک چاوی خۆمان بیپارێزین.

گوتیشی: ئەوەی جێگای شانازیمانە .. ئێستا هەولێر بووەتە پایتەختی دیبلۆماسی لە ناوچەکە ئەمەش شتێکی گەورەیە لە مێژوودا جونکە زۆر خەڵک هەبوون ڕۆژانێک دەیانویستن کورد لە نێوبەرن ئێستا دەبینن کورد لەسەر ئاستی باڵاوە سیاسیەت دەکەن و وڵاتی خۆیان ئاوەدان دەکەنەوە.

کـــاروان بـــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار