٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.ئەفراسیاب مووسا: ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتە بەر بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆلێرا

سەرچاوە: KDP.info

لە دھۆک و زاخۆ سێ حالەتی کۆلێرا تۆمارکراون و پەنجا حالەتی گوماناویش ھەن، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دھۆکیش دەڵێ: ھەموو ڕێوشوێنێکی پێویست گیراوەتەبەر بۆ ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی کۆلێرا.

د.ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دھۆک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی دا گوتی: لە سنووری پارێزگای دھۆک پەنجا حالەتی گوماناوی پەتای کۆلێرا و سێ حالەت پشتڕاستکراونەتەوە و تۆمارکراون، ئەوەش دوای ئەنجامدانی پشکنین و دڵنیابوون لە کۆلێرا دەرکەوت ھەرسێ ھاووڵاتییەکە ھەڵگری پەتای کۆلێران، بەڵام ھەرسێ نەخۆشەکە دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەیان بەجێھێشتووە و گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان، لەو سێ حالەتە یەکێک لە دھۆک و دوو حالەتیش لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تۆمارکراون.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دھۆکگوتی: فەرمانگەکانی حکوومەت و تەندروستی دھۆک ھەموو ڕێوشوێنێکیان گرتووتەبەر بۆ ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی کۆلێرا و ڕێنمایی پێویست دەرکراون، لە نەخۆشخانەکانیش ئامادەکاری ھەیە بۆ پێشوازی لە ھەر حالەتێک.

د.ئەفراسیاب مووسا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ڕێنمایی دراوەتە خواردنگەکانی دھۆک بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی و پێویستە ھاووڵاتییان ڕەچاوی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بکەن، ھەر شوێنێکیش پابەندی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی حکوومەت نەبێت لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار