سەرۆكی حكوومەت زەنگی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كاتی لێدانی زەنگی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن ڕایدەگەیەنێت، كە بە نیازن سەردانی بەغدا بكەن و "پشوودرێژیمان واته‌ی لاوازی نییه."
ئەمڕۆ چوارشەممە 13/9/2023، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كاتی لێدانی زەنگی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن، وتارێكی پێشكەش كرد و گوتی: "ئێمه به ته‌ماین سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی ئاشتییانه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین، پشوودرێژیمان مایه‌ی لاوازی نییه، به‌ڵكوو خه‌مخۆرییه تا كێشه‌كان به عاقارێكی تردا نه‌ڕۆن و ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌موو ماف و شایسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ستبه‌ر بكه‌ین."
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بەوە دا: "ده‌شمانه‌وێ سه‌ردانی لایه‌نه سیساییه‌كانی عێراق بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین بۆچی وه‌ڵامی چاكه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌و شێوه‌یه ده‌درێته‌وه؟ كاتێك خه‌ڵكی كوردستان باوه‌شی بۆ خه‌ڵكی عێراق كرده‌وه، بۆ ئێستا ئه‌وان به‌رگری له خه‌ڵكی كوردستان ناكه‌ن؟ بۆچی سیاسه‌تی برسیكردنی كوردستان ده‌گرنه به‌ر؟"
مەسروور بارزانی دووپاتیشی كرده‌وه: "پێمان وایه بووژانه‌وه و سه‌ركه‌وتنی كوردستان، بووژانه‌وه و سه‌ركه‌وتنی عێراقه."
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاشیگەیاند: "ئێمه زۆر ڕیككه‌وتنی باشمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سوودانی ئه‌نجام دا، پێمان وابوو ده‌بنه مایه‌ی سه‌قامگیری، به‌ڵام ڕێگری لێ كرا و نه‌یانهێشت ئه‌و ڕێككه‌وتننانه بكرێنه كردار، بۆیه ده‌چینه به‌غدا و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌شێوه‌ی ئاشتییانه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه."




