٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.نەوزاد عەزیز: ھەرێم بەتەواوی پابەندبووە بە ڕێککەوتنی لەگەڵ عێراق.

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆکی ڕێکخراوی دووربین بۆ پرسە سیاسییەکان پێی وایە، پێویستە لایەنە کوردیەکان یەکڕیزبن بەرامبەر پێشھاتەکان، گوتیشی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تەواو پابەندبووە بەرامبەر بەغدا و حکوومەتی فیدڕاڵ کەمتەرخەمە لە ڕێککەوتن و یاسای بودجە.

د. نەوزاد عەزیز، سەرۆکی ڕێکخراوی دووربین بۆ پرسە سیاسییەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ کراوە لە 25ی ئاداری ڕابردووەوە دۆسیەی نەوتی ڕادەستی بەغدا کردووە و ھەموو پابەندییەکانی سەرخۆی جێبەجێ کردووە لەبەرامبەر بەغدا، بەڵام بەداخەوە حکوومەتی فیدڕاڵ بەھانە بۆ پابەندییەکانی خۆی دێنێتەوە و پابەند نییە بە ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان کە لە چوارچێوەی یاسای بودجە و ڕێککەوتنی نێوان ھەردوولا جێگیر کراوە.

سەرۆکی ڕێکخراوی دووربین روونی کردەوە: قسەکانی محەمەد شیاع سودانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لە دیوێکدا دروستە کە دەڵێ، ھەرێمی کوردستان پشکی بودجەی ھەیە نەک مووچەی فەرمانبەران ئەوە بەدیوێک راستە، چونکە ھەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور تایبەتمەندی خۆی ھەیە و پشکی خۆی ھەیە لە بودجە، بەڵام کێشە لەوەدایە پشکی بودجەی ھەرێم ڕەوانە ناکرێت.

د. نەوزاد عەزیز گوتی: پێویستە لەم قۆناغەدا کۆتلە کوردیەکان یەکگرتووبن لەبەرامبەر ئەو پێشھاتە نوێیانە، لەبەر ئەوەی یەکڕیزی ھەوێنی سەرکەوتنەکانە بۆ ھەرێمی کوردستان، ئەزموونی یەکڕیزی پێشترمان ھەیە، ھەر لە ڕاپەڕین تا نووسینەوەی دەستووری عێراق و بەرەنگاربوونەوەی داعش و ھەموو ئەو قەیرانانەی لە ڕابردوودا بەرۆکی ھەرێمی کوردستانیان گرتبوو، بۆیە پێویستە پێش ھەموو ھەنگاوێک لایەنەکان بەرامبەر بەغدا یەکڕیزبن.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار