٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

برووسکەی پیرۆزبایی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(19)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە

سەرچاوە: KDP.info

 بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و تێکڕای کارمەندان و هونەرکاران لە رادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە.

 

 ئەمڕۆ (19) هەمین ساڵیادی دەستبەکاربوونی رادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازەیە، ئەو دەزگا میدیاییەی توانیویەتی تائەمڕۆ بە پلانی رێکوپێک و بەرنامەی جۆراوجۆر خزمەتێکی زۆری راگەیاندن و رۆشنبیریی کوردی بکات.  

ڕێککەوتی دەستپێکردنی پەخشی فەرمی رادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە هاوکاتە لەگەڵ یادی شکۆداری هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتی (بارزانیی نەمر)، بۆیە سروش و ئەرکێکی تری ئەو دەزگایە خستنە رووی خواست و ویستی هاووڵاتیان و داکۆکیکردنە لە پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان. 

ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە، یەکێکە لەو کەناڵە دیار و گرنگانەی پارتیمان، کە لە ڕێی پەیام و بنەما ڕاست و ڕاستگۆییەکەی ڕۆڵی دیار و کاریگەری هەبووە لە خزمەتگەیاندن بە هاووڵاتییان لەو دەڤەرە ئازیزەدا.

 بەو بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی هێژا و  بیسەران و بینەرانی ئازیزتان دەکەین و  پشتیوانیی خۆمان بۆ رادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروزە دووپات دەکەینەوە و بە هیوای هەنگاوی نوێتر و سەرکەوتنی زیاتر.  

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

11/9/2023

هەواڵی پەیوەندیدار