٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌‏

سەرچاوە: KDP.info

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2023/9/11 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ خاتوو ئالینا ڕۆمانۆوسكى، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ ‏عێراق و شاندیكى یاوه‌رى كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى ‏كوردستان، گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌تایبه‌تى پرسى ‏بودجه‌ و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان و دۆخى عێراق و هه‌رێمى ‏كوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.‏

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى گفتوگۆیه‌كى بنیاتنه‌رانه‌ له‌نێوان حكوومه‌تى فیدراڵى ‏عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه‌ بۆ لێكگه‌یشتنى هاوبه‌ش و ‏چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، به‌ شێوه‌یه‌ك مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌مووان ‏ده‌سته‌به‌ر بكات و ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسیى وڵات بپارێزێت.‏

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى داكۆكى له‌ گرنگیى جێبه‌جێكردنى سیستمى فیدراڵى له‌ ‏عێراق كرده‌وه‌ وه‌ك له‌ ده‌ستووردا هاتووه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ ده‌بێ وه‌ك ‏هه‌رێمێكى فیدراڵى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا بكرێت و به‌رده‌وامیى كێشه‌ و ‏ناكۆكی له‌نێوان حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا، له‌ ‏به‌رژه‌وه‌ندیى وڵاتدا نییه‌.‏

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان و دابینكردنى شایسته‌ ‏دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى یاسا و ڕێككه‌وتنه‌كان، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌ ‏ته‌بایى و یه‌كڕیزیى نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تى ‏پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان كرده‌وه‌.‏

ده‌رفه‌ته‌كانى سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى بیانى و ناوخۆیى و به‌هێزكردنى كه‌رتى ‏تایبه‌ت له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ئێزدییان و گرنگیى جێبه‌جێكردنى ‏ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق بۆ ‏ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ‏دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.‏

هەواڵی پەیوەندیدار