٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سامانە سرووشتییەکان: کۆی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم لە ئەستۆی حکوومەتی عێراقە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کۆی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆی حکوومەتی عێراقە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند: "بەپێی یاسای بودجە کۆی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆی حکوومەتی عێراقە و پێویستە خەرجییەکانی بدات".

حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی پابەندییەکانی بەپێی یاسای بودجە بەرامبەر بە حکوومەتی عێراق جێبەجێکردووە، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە بە تێکرای رۆژانە 85 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی حکوومەتی فیدراڵ کراوە، خەرجی دەرهێنانی ئەو نەوتەشی وەریگرتووە نەیداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار