٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی شەست و دوو ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی یادی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر ئەزموونێكی بێ وێنەی خەبات و تێكۆشان بوو كە هەموو ناوچە جیاجاكانی كوردستان و گشت چینوتوێژەكان و تێكڕای پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان تێیدا بەشدار بوون.

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

شۆڕشی ئەیلوول گەورەترین شۆڕشی سیاسی و چەكداری و كۆمەڵایەتیی گەلی كوردستان بوو لەپێناو پاراستنی ناسنامە و بەرگریكردن لە مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و بەرقەراركردنی دیموكراتیەت لە عێراقدا. شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر ئەزموونێكی بێ وێنەی خەبات و تێكۆشان بوو كە هەموو ناوچە جیاجاكانی كوردستان و گشت چینوتوێژەكان و تێكڕای پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان تێیدا بەشدار بوون.

لە یادی شەست و دوو ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوولدا پێزانینم بۆ خەبات و ماندوویەتی هەموو شۆڕشگێڕ و پێشمەرگە و كادیرانی شۆڕشی ئەیلوول هەیە كە ڕۆڵیان هەبووە لەم شۆڕشە مەزنەدا و شانازیان بۆ گەلەكەیان تۆمار كرد.

 

مسعود بارزانی

11ـی ئەیلوولی 2023

هەواڵی پەیوەندیدار