بە هەوڵی نوێنەرانی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە هەزاران کەس لە مووسڵ دادەمەزرێن
_(1)__2023_09_10_h19m12s57__HK.jpg)
موسڵ_KDP.info_ بە هەوڵی نوێنەرانی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە پارێزگای مووسڵ کە ژمارەیان هەزاران کەسە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن.
شێروان دووبەردانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و نوێنەری پارێزگای موسڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی:
دامەزراندن گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی هەفتەی داهاتوو بەپێی یاسای شەشی ساڵی 2000، 45هەزار کەس بۆ هەموو پارێزگاکانی عێراق دادەمەزرێن، مووسڵ بە هەزاران کەسی بەردەکەوێت لەو دادەمەزرێندنە، چ ئەوانەی لەڕێگەی فۆرمی ئەلکترۆنی داوایان پێشکەش کردووە، یاخود لەناوچە کوردستانییەکان فۆڕممان بەدەست بۆیان پێشکەش کردووە و بەم دواییە ڕەزامەندیمان بۆیان هێناونەتەوە، وەکو بەردەڕەش، ئاکرێ، شێخان، مەخمور و فایدە. لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوو فەرمانی وەزاری دەردەچێت و پشکنینان بۆ دەکرێت و چاوپێکەوتن دەکەن و دەستبەکار دەبن.
شێروان دووبەردانی گوتیشی: بەپێی یاسا ڕوونە دەرچووانی بواری پزیشکی زۆر بەش و تایبەتمەندی لەخۆ دەگرێت لە دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگاکان هەموویان دەگرێتەوە و دادەمەزرێن.
بڵند ئیبراهیم




