"پڕۆژەیەکی گەشتیاری لە دەوروبەری بەنداوی دھۆک جێبەجێ دەکرێت"

بەڕێوەبەری بەنداوی دھۆک ئاماژەی پێ کرد: ماستەرپلانی گەشتوگوزاری بۆ دەوروبەری دھۆک دیار دەکرێت و پڕۆژەیەکی گەشتیاری لە دەوروبەری بەنداوی دھۆک جێبەجێ دەکرێت.
فەرھاد محەمەد تاھر، بەڕێوەبەری بەنداوی دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: بەگوێرەی پلانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ سوود وەرگرتن لە بەنداوی دھۆک لەسەر فەرمانی پارێزگاری دھۆک لیژنەیەک بۆ دانانی ماستەرپلانی گەشتیاری بۆ دەوروبەری دھۆک پێکهاتووە، لایەنە پەیوەندارەکانی تێدا بەشدارن و لە ھەوڵداین پڕۆژەیەکی ستراتیژی ڕێکوپێک لە دەوروبەری بەنداوی دھۆک دروست بکەین، ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دهۆک لە لیژنەیەکە ئەندامین.
فەرھاد محەمەد تاھر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: پڕۆژەکە لەڕووی گەشتیاری و وەبەرھێنانەوە سوودێکی زۆری دەبێت و کاریگەری لەسەر شاری دھۆک دەبێت، بەبێ ئەوەی پڕۆژەکە ھیچ کاریگەری نەرێنی بخاتە سەر ئاوی بەنداوی دھۆک، دوای جێبەجێکردنی پڕۆژەکە لەڕووی ھاتنی گەشتیار بۆ بەنداوی دھۆک کاریگەری خۆی دەبێت و دیمەنێکی جوانیش دەبەخشێتە بەنداوەکە و سەنتەری شاری دھۆک.
قائید میرۆ




