٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەحمود محەمەد، پێشوازی لە بەرپرسی بەشی سیاسی ئۆفیسی یۆنامی کرد

سەرچاوە: KDP.info

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٣، (مەحمود محەمەد) ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە (مونیارتزی مۆتسی) بەرپرسی بەشی سیاسیی ئۆفیسی یۆنامی کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و، پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ و، گرفت و ئاڵنگاریەکانی قۆناغەکە کرا و، هەڤاڵ (مەحمود محەمەد) تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان نێوان هەولێر و بەغدا لە ڕێگای دیالۆگ و لێکتێگەیشتن لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان، هەروەها مەترسیەکانی جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنەکان و یەکلانەکردنەوەی ناکۆکییەکان و ئەو شێوازە حوکمڕانییەی کە عێڕاقی پێ بەڕێوەدەبردرێت خستەڕوو و، ڕایگەیاند کە ئەو مامەڵەیەی بەشێک لە دەسەڵاتدارانی عێڕاق بەرانبەر کوردستان دەیکەن بۆ برسیکردن و ئازاردانی هاووڵاتیان و ڕێگەگرتنە لە هەنگاوەکانی پێشکەوتن و ئاوەدانی هەرێمی کوردستان، کە ئەمەش لە بەرژەوەندی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئارامی عێراقدا نییە و هەموولایەک تێیدا زیانمەند دەبن. سەبارەت بە هەلومەرجی ناوخۆی کوردستانیش هەڤاڵ (مەحمود محەمەد) هەوڵەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی خستەڕوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و بەهێزکردنی دامودەزگا شەرعیەکان و پڕۆسەی حوکمڕانی هەرێم، هاوکات باسی لە دەستپێشخەریەکانی پارتی کرد بۆ یەکڕیزی گەلی کورد و هێز و لایەنە کوردستانییەکان لە پێناو خۆشگوزەرانی هاووڵاتیان و پتەوکردنی پێکەوەژیان و ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان. لە کۆتاییدا، (مۆنیارتزی مۆتسی) هاوڕایی خۆی ڕاگەیاند کە باشترین بژاردە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان و یەکلاکردنەوەی ناکۆکیەکان گرتنەبەری ڕێگای دیالۆگ و لێکتێگەیشتنە.

-

-

هەواڵی پەیوەندیدار