٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دژوار فایەق: کورد دەیەوێ لە ناوچە کوردستانییەکان یاسا سەروەربێت

سەرچاوە: KDP.info

ڕاوێژکاری باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد: کورد دەیەوێ لە ناوچە کوردستانییەکان یاسا سەروەربێت و مافەکانی بەگوێرەی دەستوور مسۆگەر بکات دەشڵێ: نانەوەی شەڕ و ئاژاوە لە کەرکووک لەبەرژەوەندی کەس نییە.

دژوار فایەق، ڕاوێژکاری باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە ڕاستیدا  کورد دانی بەوە ناوە لە کەرکووک و ناوچەکانی تری ماددەی ١٤٠ برایانی عەرەب و توركمان و كلد و ئاشووری لە دێر زەمانەوە لە گەڵیدا دەژین. ڕێز لە ماف و داخوازی و بیر و بۆچوون  و پیرۆزیی و سمبولەکانیان دەگرێت، کورد ئارەزوومەندی پێکەوەژیانی ئاشتییانەیە لەو ناوچانە، ژیانێک بەڕاستی پڕ بێت لە ڕێز و برایەتی و سنگ فراوانی و لێبوردنی ئایینی و نەتەوەیی، داواش دەکات ئەوانیش هەمان هەست و هەڵوێست و ڕێزیان بەرامبەر کورد هەبێ، گوێ نەدەنە دەستوەردانی دەرەکی، لە بەرژەوندی کەسدا نییە، چونکە ئەو دەستوەردانە  نایاسایی و نادەستوورییە و ئامانج دوو بەرەکی و ئاژاوەگێڕییە.

راوێژکارەکەی حکوومەتی هەرێم گوتی: کورد لە کەرکوک و ناوچەکانی مادەی ١٤٠ دەیەوی ئاشتیانە بژی بە ئاسودە بژی، مافەکانی بە گوێرەی یاسا و دەستور  مسوگەر بکات، کورد دەیەوێ لەو ناوچانە یاسا سەروەر بێ، عەسکەرتاریەت نەمینێ ، هێزى بیانى و میلیشیات  لەو شارانە وەدەر بنرێن،  یاسا بە دادپەروەری جیبەجێ بکرێت. دەسەڵات لەو ناوچەنانە دادپەروەربێت و ڕێگری لە ئازادی دانیشتوانی کورد نەکرێت و ڕی لە میلشا و گێرەشێوێنەکان بگیرێ کاری رێگری و چەتەیی نەکەن وەکو ئەو ڕۆژە لە کەرکووک کرا، پێشتریش لە شارەکانی سنووری ماددەی ١٤٠ کراوە و تا ئێستا لە شنگال بەردەوامە.

دژوارفایەق گوتیشی: کورد دەیەوێ ماددەی ١٤٠ جێبەجێ بکرێت، ماف بۆ خاوەن خاک و حەق بگەڕێتەوە، باشتیریش وایە تا ماددەی ١٤٠ جێبەجێ دەبێت ئیدارەی هاوبەش لە کەرکووک و ئەو ناوچانە پێکبهێندرێت لە نێوان کوردستان و عێراق لە ئیدارات و دەزگای سەربازی و ئەمنی دادوەری، ئیدارەی  کەرکووک و ئەو ناوچانە بگۆڕدرێن بە خەڵکانی شارەزا و پاک و جێی متمانە، کورد داوای خزمەتگوزاری گشتی دەکات داوای دەرفەتی کار دەکات بۆ گەنجان، داوا دەکات ڕێژەی فەرمانبەر لە کەرکووک و ئەو ناوچانە بە گوێرەی دانیشتوان بێت بە هەمان شێوە دانانی بەڕێوەبەری فەرمانگەکانیش مەدەنی، ئەمنی و سەربازی هەر لەسەر هەمان بنەما بێت، چونکە لەو  بوارنەدا ناحەقی زۆر بەرامبەر کورد کراوە و مافی پێشێلکراوە، کورد دەستی یارمەتی و برایەتی و پێکەوەژیان درێژ دەکات بۆ هەموو پێکهاتەکان.

دژوار فایەق ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: شەڕ و ئاژاوە نانەوە یان دواخستنی چارەسەری کێشەی کەرکووک و ناوچەکانی تری ماددەی ١٤٠ لە بەرژەوندی پێکهاتەکان نییە، لە بەرژوەندی کوردستان نییە، لە بەرژوەندی عێراق و ناو چەكەش نییه،

بۆیە پێویستە حکوومەتی کوردستان و حکوومەتی عێراق بە پەلە گفتۆکۆ بکەن ئەو کێشانە هەموو چارەسەربکەن بە گوێرەی یاسا و دەستوور سنوورێکیش بۆ خەلکی ئاژاوەگێڕ دابنێن تا فیتنەکە گەورەتر نەبووە و چارەسەری وەزەحمەت نەکەوتووە، باشتریش وایە داوای  یارمەتی لە نەتەوەیەکگرتوەکان و دۆست و هاوپەیمانان بکرێ بۆ هاوکاری و ناوبژیوانی کردن تا بڕیارەکان دادپەروەرانە بن.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار