٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەتەوە یەکگرتووەکان لەڕووی ژینگەوە هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_ بەڕێوەبەری هونەری لە دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان گوتی: سبەی وۆرک شۆپێک لە هەولێر بەڕێوە دەچێت، ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت  ئەو وۆرک شۆپە لەبارەی ژینگە لە هەرێمی کوردستانەوەیە و بەسەرپەرشتی و بەشداری وەزارەتی ژینگەی عێراق و دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتەکان بەڕێوە دەچێت، ئەمەش خۆ ئامادەکردنێکە بۆ کۆنفرانسی ژینگەیی جیهانی کە بڕیارە لەئیمارات ساز بکرێت، نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەیانەوێت هاوکاری هەرێم بکەن لەڕووی ژینگەییەوە.

ئازاد نوری عەوڵا، بەڕێوەبەری هونەریی لە دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: سبە و دووسبەی وۆرکشۆپمان هەیە لەبارەی ژینگە لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وەزارەتی ژینگە و هەموو وەزارەتەکان، ڕۆژی یەکەم کەرتی گشتی بەشدار دەبێت و ڕۆژی دووەم کەرتی تایبەت، ئەمە خۆ ئامادەکردنە بۆ کۆنفرانسی ژینگەیی جیهانی کە لە کۆتایی مانگی 11 لە وڵاتی ئیمارات دەبەسترێت و ئێمەش وەکو هەرێم و عێراقیش بەشدار دەبین، 100وڵات بەشدار دەبن و نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەی دەبات.

ئازاد نوری عەوڵا گوتیشی: نەتەوە یەکگرتووەکان لەڕووی ژینگە هاوکاریمان دەکەن و ئەوکۆمپانیایانەی بەشداری لە وۆرکشۆپەکە دەکەن باس لەو پڕۆژانە دەکەن پێویستە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێن لە بواری ژینگەوە و هاوکاریمان بکەن، وەزارەتەکانیش دێن بەشدار دەبن، وەزارەتەکانی خۆمان پڕۆژە پێشکەش دەکەن بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێن . ئێستا ژینگەی هەرێمی کوردستان لەچاو عێراق و وڵاتانیش زۆر زۆر باشترە، ئێمە لەڕووی ژینگەوە زۆر پێشکەوتووین .

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار