خۆشناو بۆ KDP: ئەمڕۆ ڕێککەوتنی دەستەخوشکبوونی هەولێر و ناشفیل واژۆ دهكهین

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر دهڵێ، بڕیارە ئەمڕۆ لە ناشفیل دەستەخوشکبوونی هەولێر و ناشفیل واژۆ بکرێت، کە ڕێککەوتنەکە لە چەندین بوار دەبێت، وەکو ئابووری و وەرزشی و تەندروستی و کلتووری و بوارەکانی دیکە، ئەمەش جێگەی خۆشحاڵی ڕەوەندی کوردییە لەو شارە.
پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لەمیانەی سەردانەکەیان بۆ ناشفیل بڕیارە ئەمڕۆ ڕێککەوتنی دەستەخوشکبوونی پارێزگای هەولێر و ناشفیل واژۆ بکەن، کە لەچەندین بوار دەبێت، لەوانە ئابووری و کلتوری و وەرزشی و تەندروستی و چەندین بواری دیکە، ئەمەش جێگەی خۆشحاڵی رەوەندی کوردییە لەو شارە و زۆر پێی دڵخۆشن، لەبەر ئەوەی ئیدارەی شاری ناشفیل لە کوردانی ئەوێ ڕازین و کوردەکانیش لە ئیدارەی شارەکە ڕازین كه ئهوهش دەبێتە هۆی ئەوەی پەیوەندیەکان زیاتر پەرەی پێبدرێت.
خۆشناو گوتیشی، دەرفەتێکی باش هاتۆتە پێشهوه بۆ باشترکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و بڕیارە پەرە بەپەیوەندیەکانی کلتووری نێوان هەردوو شاری هەولێر و ناشفیلیش بدرێت، بۆ گرنگی دانیش بە رەوەندی کوردی لەو شارە بڕیارە ناوەندێک بکرێتەوە بۆ ئەوەی کوردەکان بتوانن داواکاریەکانی خۆیان بگەینە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی شاری ناشفیل.
خۆشناو باسی لەوەشکرد، دوای ئەوەی رەوەندی کوردی لەو شارە داوایان کرد کە ڕێگەیان پێبدرێت کە بانگدانیان لە ڕێگەی بڵندگۆکانەوە بێت لە مزگەوت، ئێمەش ئەو داواکاریەمان گەیاندە ئیدارەی شارەکە بەخۆشحاڵیەوە داواکاریەکەی ئێمەیان قبوڵ کردوو و لەمەودواش بانگدان لە مزگەوت لەڕێگەی بڵندگۆوە دەبێت.
بڵند ئیبراهیم




