پرسه‌نامه‌یه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو مامۆستا جه‌مال بابان، نووسه‌ر و مێژوونووسى ناودارى كورد، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێیانى و له نووسه‌رانى كوردستان به‌گشتى ده‌كه‌م، هاوخه‌میانم. له په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم بیخاته به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو مامۆستا جه‌مال بابان، به توانا و لێهاتوویى و به خامه‌یه‌كى كارامه‌وه، ته‌مه‌نێكى درێژى به نووسین به‌خشى و خزمه‌تێكى زۆرى له بوارى نووسینى وێژه‌یى و مێژوویی‌دا كردووه. به‌رهه‌مه به‌پێزه‌كانى، به‌شێكى به‌رچاو له په‌رتووكخانه‌ى كوردیدا ده‌گرن. گیانى شاد و یادى هه‌میشه به خێر بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/9/8




