٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسرور بارزانی: نەناردنی شایستە داراییەکانمان لەلایەن بەغداوە زیان بە هاووڵاتییانمان دەگەیەنێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نەناردنی شایستە داراییەکانمان وەک لە بودجەی فیدراڵدا هاتووە پێشێلکردنی دەستوور و رێککەوتنەکانیشە.

رۆژی پێنجشەممە (7ـی ئەیلوولی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند، نەناردنی شایستە داراییەکانمان وەک لە بودجەی فیدراڵدا هاتووە، لەلایەن بەغداوە، زیان بە هاووڵاتییانمان دەگەیەنێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، متمانە کەم دەکاتەوە و پێشێلکردنی دەستوور و رێککەوتنەکانیشە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار