دەستەی گەشتوگوزار: نزیکەی ٧٠ پرۆژەمان بۆ جێبەجێکردن ئامادەیە

هەولێر_KDP.info_ بەرێوبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەستەی گشتی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان دەڵێت، نزیکەی 70پڕۆژەی گەشتیاریمان لە هەموو هەرێمی کوردستان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی وەبەرهێنەری بیانی و ناوخۆی بێن ئەو پڕۆژانە جێبەجێ بکەن کە هەر ناوچەیەک بەپێی پێویستی پڕۆژەی بۆ دیاری کراوە.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، بەرێوبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، دیزاینی 70پڕۆژەی گەشتیاری لەسەر تاسەری هەرێمی کوردستان ئامادەیە کە پڕۆژەی جیاوازە و بەپێی پێویستی ناوچەکان کە بۆنموونە ناوچە هەیە پێویستی ئۆتێل و مۆتێل و رێستورانت و پڕۆژەی گەشتیاری زستانە هەیە، بۆیە دیزاینەکە ئامادەکراوە بۆ ئەوەی هەر وەبەرهێنەرێکی بیانی و ناوخۆی بیەوێت ئامادەیە بۆ ئەوەی جێبەجێی بکات.
ئیبراهیم عەبدولمەجید گوتیشی، ئێمە لە کۆنفرانسەکان کە بەشداری دەکەین لەناوخۆ و دەرەوە ئەو پڕۆژانە دەخەینەڕوو، بۆ ئەوەی سەرەنجی وەبەرهێنەران راکێشین بێن ئەو پڕۆژانە ئەنجامبدەن، وەک ئەو کۆنفرانسەی گەشتیاری وەبەرهێنان لە هەولێر کرا ژمارەیەکی زۆری وبەرهێنەر بەشداربوون و پڕۆژەکانمان خستەڕوو بۆ ئەوەی بێن ئەو پڕۆژانە جێبەجێ بکەن، بۆیە ئامادەن و تەنیا وەبەرهێنەران وەریبگرن و جێبەجێی بکەن.
بڵند ئیبراهیم




