٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزەرێک: کەیسی ئێزدیان پێویستی بە یاسایەکی نێودەوڵەتی هەیە

سەرچاوە: KDP.info

پارێزەر و ڕاوێژکار هەلات حەسەن دەڵێت: بە هەموو پێوەرەکان ئەوەی بەسەر کوردانی ئێزدیدا هاتووە جینۆسایدە بۆیە ئەم کەیسە زۆر هەنگاوی گەورەی بڕیوە، بەڵام ئەم کەیسە پێویستی بە یاسای

نێودەوڵەتییە و هەنگاوەکان لە زۆر ڕووەوە بەردەوامن بۆ بەجینۆساید ناساندنی کەیسەکە.

هەلات حەسەن بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: هەندێك بڕیار هەن لەسەر ئاستی وڵاتان بۆ ئەو کۆمەڵ و کەسانەی دەکەونە بەر پالاماری گروپە تیرۆرستییەکان بەڵام لەبەر ئەوەی ئەم تاوانەی دژی ئێزدیان ئەنجامدراوە گەورەیە و زۆر پێوەری کۆمەڵکوژی تێدایە دەبێت دادگای تاوانیی نێودەوڵەتی بڕیاری لەسەر بدات.

ئەو گوتیشی: لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستە بە هاوبەشی و ڕاست و پاکانە لێکۆلینەوە لە بارەی کەیسی ئیزدیان بکەن بۆ ئەوەی لە زۆر ڕووەوە هاوکاری ئێزدیان بکرێت. چونکە ئێستا لە ڕووی هۆنەری و دارایی پێویستە پاڵپشتی زیانمەندانی جینۆسایدەکە بکرێت و بەرنامەی قەرەبووکردنەوە دابنریت.

هەلات ئاماژەیشیدا: لەسەر ئاستی وڵاتان جینۆسایدی ئێزدیان هەنگاوی گەورەی بڕیوە بەڵام پێویستی بە هەنگاوی ترە، دەبێت تیمی یاسایی و ڕاوێژکاری گەورەی تریان بۆ پێکبهێنریت و قۆناغەکانی تری دەستنیشان بکەن، چونکە ئێستا عێراق کەمتەرخەمە لە ئاست جینۆسایدەکە.

کـــاروان بـــاعەدری
 

هەواڵی پەیوەندیدار