پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ کۆچی دوایی سیاسەتمەداری ناسراوی کورد (عەبدولخالق زەنگەنە)
__2023_09_06_h18m4s59__HK.jpg)
بۆ بەرێز خانەوادەی سیاسەتمەداری کورد خوالێخۆشبوو (عەبدولخالق زەنگەنە).
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی و سیاسەتمەداری گەلەکەمان (عبدولخالق زەنگەنە)مان بیست. بە خەمناکییەوە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. خوالێخۆشبوو (عەبدولخالق زەنگەنە) کەسایەتی و سیاسەتوانێکی دیاری گەلەکەمان بوو، هەروەها تێکۆشەرێکی دێرین و ناسراو بوو و لەو رێگایەشدا تەمەنێکی زۆری بە خەباتی نیشتمانی و داکۆکیکردن لە دۆزی رەوای گەلی کوردستان بەخشی. هیوادارین دڵنەوایی و هاوخەمیی دۆست و هاوڕێ و هەڤاڵانی ببێتە مایەی ئارامی و سەبوریتان.
داواکارین لە یەزدانی مەزن خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەی بەڕێزیش لە کەسەر و ناخۆشی بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٦ـی ٩ـی ٢٠٢٣




