نێچیرڤان بارزانى پەیامێکی هاوخه‌می ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو عەبدولخالق زەنگەنە دەکات

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدولخالق زەنگەنە، پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌رى دێرین و ئه‌ندامى پێشووترى په‌رله‌مانى كوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەکەی کرد.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو عه‌بدولخالق زه‌نگه‌نه، پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌رى دێرین و ئه‌ندامى پێشووترى په‌رله‌مانى كوردستان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كهوسوكار و هاوڕێیانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له خواى مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو عه‌بدولخالق زه‌نگه‌نه پارێزه‌رێكى سه‌رسه‌ختى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى بوو، ته‌مه‌نێكى درێژى له خه‌بات و تێكۆشان و پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌سه‌ر برد و به خامه و نووسینه‌كانیشى هه‌میشه به‌رگرى له مافه‌كانى گه‌لى كوردستان كردووه، گیانى شاد و یادى هه‌میشه به خێر بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/9/6




