٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵه‌ی کۆچکردوو عەبدولخالق زەنگەنە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدولخالق زەنگەنە، پەرلەمانتاری پێشووتری کوردستان و عێراق، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەکەی کرد.

دەقی پرسەنامەکەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی کوردستان و پەرلەمانتاری پێشووتری کوردستان و عێراق خوالێخۆشبوو عەبدولخالق زەنگەنە-م پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن و میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار