پرسه‌نامه‌یه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى وه‌رگێڕ و نووسه‌رى دیارى كورد خوالێخۆشبوو جه‌لال زه‌نگابادى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو جه‌لال زه‌نگابادى خاوه‌ن خامه‌یه‌كى كارامه‌ى وه‌رگێڕان بوو كه له چه‌ندین زمانى جیاوه، وێژه‌ى جیهانى وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى و خزمه‌تێكى زۆرى له‌و بواره‌دا كردووه. گیانى شاد و یادى هه‌میشه به خێر بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/9/5




