٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمسیۆن: درێژکردنەوەی ماوەی تۆماری دەنگدەران دەرفەتێکی باشە بۆ هاووڵاتییان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_ جێگری بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، بەپێی بڕیارێکی تازەی کۆمسیۆن ماوەی تۆماری دەنگدەران تا 20ی ئەم مانگە درێژکراوەتەوە ، ئەمەش دەرفەتێکی باشە بۆ هاووڵاتییان بە تایبەت ئەوانەی تازە تەمەنیان بۆ دەنگدان دەبێت و یەکەم جارە بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەن.

بۆتان شێرکۆ ، جێگری بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ماوەی تۆمارکردنی دەنگدانی تا 20ی ئەم مانگە درێژ کردەوە، بۆیە هاووڵاتییان دەتوانن بێن ناویان تۆمار بکەن یاخود خۆیان بۆ شوێنی دیکە بگوازنەوە هەر کێشەیەکیان هەبێت بۆیان چارەسەر دەکرێت، ئەمە دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ هاووڵاتییان بۆ ئەوەی بێن ناویان تۆمار بکەن.
بۆتان شێرکۆ گوتیشی: گرنگە ئەوانەی لەدایکبووی 2004 و 2005 ن و یەکەم جارە بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەن بێن ناویان تۆمار بکەن، چونکە ئەو ماوەیە دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ ئەوان، هەر چەندە خەڵکێکی زۆر خۆی تۆمار کردووە، بەڵام بەشێکیش ماون دەتوانن بێن خۆیان تۆمار بکەن.
شێرکۆ باسی لەوەشکرد: بنکەکانی ئێمە لە بەیانی تا ئێوارە بەردەوام کراوەن و لە خزمەت هاووڵاتییان دان، تەنانەت ڕۆژانی هەینی و شەممەش دەواممان هەیە.
گوتیشی: بەهۆی بەردەوامی تۆمارکردن تا ئێستا ڕێژەکەمان کۆنەکردۆتەوە بۆ ئەوەی بزانین ڕێژەی خۆتۆمارکردن چەندە، بەڵام بەگشتی خەڵکێکی زۆر باش خۆی تۆمار کردووە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار