٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کوێستان محەمەد: سەنتەرێکی ئۆتیزم لە گەرمیان دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

حکوومەت بەڵێنەکانی خۆی بەرامبەر خەڵکی کفری جێبەجێ دەکات.

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی خۆی بۆ خەڵکی کفری و گەرمیان، گوتیشی: بینای میحوەری کفری دەکرێتە چاکسازی و سەنتەرێکی ئۆتیزمیش لە ناوچەکە دەکرێتەوە بۆ خزمەتی ھاووڵاتییانی گەرمیان.

کوێستان محەمەد، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە لەسەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بۆ خەڵکی کفری و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بەگشتی، دوێنێ بارەگای میحوەری کفری ڕادەستی وەزارەتی کاورباری کۆمەڵایەتی کرا و دەکرێتە بینای چاکسازی لە گەرمیان، بەڵام دەرخستەی بۆ دەکرێت و دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان چاکسازیەکە دەست بەکار دەبێت بۆ خەڵکی ناوچەکە.

کوێستان محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر خزمەتکردنی خەڵکی خۆمان، پلانمان ھەیە سەنتەرێکی ئۆتیزم لەو ناوچەیە بکەینەوە بە مەبەستی لەخۆ گرتنی نەخۆشانی ئۆتیزم بڕیاری کردنەوەی سەنتەرەکەمان داوە و دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان ئەویش دەست بەکار دەبێت، چونکە دەڤەری گەرمیان پێویستی بەو سەنتەرە ھەیە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار