ئینتیفاز قەنبەر بۆ KDP: ئەگەر پارتی لە حکوومەت بکشێتەوە کۆتایی بە کابینەکە دێت
ھەولێر-KDP.info- ئینتیفاز قەنبەر، سەرۆکی پارتی ئایندەی دەستووری عێراقی دەڵێت، ھەر لەسەرەتای دروستبوونی دەوڵەتی عێراقەوە دژایەتی گەلی کوردستان کراوە و لەم حکوومەتانەش دا بەردەوامبووە، بۆیە بڕواناکەم وا بچێتە سەر دهشڵێ، دەبێت حکوومەتی عێراقی ھەموو ماف و شایستەکانی ھەرێمی کوردستان بدات.
ئینتیفاز قەنبەر، لە ھەڤپەیڤینێکدا بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "شایستەکانی ھەرێمی کوردستان نەک فەزڵ و خێرە لای عێراق بەڵکوو ماف و شایستەی کوردستانن و دەبێت حکوومەتی عێراقی ھەموو مافەکانیان بدات، ئەو مافانە ھەموو بەپێی رێککەوتن و مافە دەستوورییەکانن، چونکە دەبێت ئەو ھێزانە بزانن ھیچ حکوومەتێک بە کابینەی سوودانیشەوە بەبێ ڕەزامەندی و بەشداری سەرۆک مەسعود بارزانی ناتوانن حکوومەت پێکبێنن".
سەرۆکی پارتی ئایندەی دەستووری عێراقی گوتیشی: "دەبێت حکوومەتی عێراق بەئەرکی خۆی ھەڵسێت و مافەکانی ھەرێم جێبەجێ بکات، دەبێت ھەمووانیش ئهوه بزانن ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان لە حکوومەتی عێراقی بکشێتەوە ئەوه کۆتایی بە کابینەکە دێت و ھیچ مانایەکی نامێنێت".
ناوبراو ئاماژەیشیدا: "ئەو پشکەی بۆ ھەرێم دیاریکراوە کەمترین پشکە، بەڵام حکوومەتی کوردستان دەیەوێ کێشەکان چارەسەر بکرێت و بەو پشکەش ڕازیبووە، نەک لە بەر ترس بەڵکو لەبەر ئاشتی و دەیەوێت بەڕێگای ئاشتی چارەسەر بکرێن، چونکە ئەگەر بەڕێژە بێت ژمارەی دانیشووان زیاتر لە ٥ ملیۆن کەسە بەڵام جێگایی داخە كه ههندێك لایهن دەیانەوێت لەم حکوومەتەدا ئەم مافانە بە کورد نەدرێت".
ھەروەھا دەشڵێت: "ھەر لەسەرەتای دروستبوونی دەوڵەتی عێراقەوە دژایەتی گەلی کوردستان کراوە و لەم حکوومەتانەش دا بەردەوامبووە، بۆیە بڕواناکەم وا بچێتە سەر".
لە بارەی دۆخی کەرکووک، سەرۆکی پارتی ئایندەی دەستووری عێراقی گوتیشی: "لە دوای ١٦ ئۆکتۆبەرهوه دۆخی کەرکووک تێکچووە و غەدر لە کورد دەکرێت و خەڵکی کورد ئەشکەنجە دەدرێت، ئەو لایەنانەش نایانەوێت پارتی بگەڕێتەوە چونکە دەزانن پارتی دەماری کەرکووکە و ئەمەش رێککەوتنە و دەبێت پارتی بگەڕێتەوە چونکە ئەمە مافی پارتیە و دەبێت ھەبێت، بەڵام بەداخەوە پشێویان نایهوه و گەنجی کوردیان بە کوشتدا و ھیچ گەنجێکی دیکەی نەتەوەی تر نە کوژرا، ئەوەش تاوانێکی دژی مرۆیی بوو، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بێھێزبوونی حکوومەتی عێراقی و کاری نادروستی دادگایی فیدڕاڵ و ھەموویان دەزانن ئەم دادگایە لە ژێر دەستی دەرەکی دایە".
"با ھەمووان بزانن سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی ئاساییکردنەوەی دۆخەکەیان دەویست، دەبێت ئهوهش بزانن سەرۆک بارزانی و ھەرێمی کوردستان بوون ھەموو ئەو سەرکردانەیان له کاتی ئۆپۆزسیۆن بوون لە باوەشی خۆیان گرتبوون، ئەگەر ئەوان نەبان ئێستا دۆخیان خراپتر بوو، ھاوکات ئەوەش نە تەنیا کودەتایە بەسەر گەلی کورد دا بەڵکو کودەتایە بەسەر وژدانیان دا" قەنبەر وا دەڵێ.
کاروان باعەدری




