د.مەردان خدر : لیژنەیەکی تایبەت کار لەسەر پێشنیار و داواکاری خەڵک دەکات

ئاکرێ_KDP.info_ بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوای سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ پارێزگای دهۆک، ئێستا لیژنەیەکی تایبەت پێکهاتووە بۆ ئەوەی کار لەسەر ئەو داواکاری و پێشنیازانە بکرێت کە پێشکەش کراون، بۆ ئەوەی هەرچی لە توانای حکوومەت و پارتی دابێت جێبەجێی بکات، چونکە بەشێک لە داواکاری و پێشنیازەکان هەر لە کۆبوونەوەکانی سەرۆک بارزانی لەگەڵ خەڵک بڕیاری لەسەر درا.
بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، د.مەردان خدر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوای سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ دەڤەری بادینان ئێستا کار لەسەر داواکاری و پێشنیازی خەڵکی دەڤەری بادینان دەکرێت، بەشێک لەوانە ڕاستەوخۆ لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ خەڵک بڕیاری لەسەر درا، بۆ نموونە دروستکردنی هۆڵێکی کۆنفرانس بۆ قەزای بەردەڕەش بڕیاری لەسەر دراوە و لەماوەیەکی نزیکدا دەست بەدروستکردنی دەکرێت.
د.مەردان خدر گوتیشی: هەموو داواکاری و پێشنیازەکانی پێشکەش کراون لیژنەیەکی تایبەتی بۆ دروست کراوە، ئێمەیش لەگەڵیان لە کۆنتاکت داین بۆ ئەوەی هەر داواکارییەک لە توانای حکوومەت و ئێمە دابێت وەکو پارتی کاری لەسەر بکرێت و جێبەجێ بکرێت بۆ خزمەتکردنی خەڵکی خۆمان.
بڵند ئیبراهیم




