٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی شەھیدان: چوار شەھیدەکەی کەرکووک بە شەھیدی کوردستان تۆمار دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان ئاشکرایکرد: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەر چوار شەھیدەکەی کەرکووک بە شەھیدی کوردستان تۆمار دەکات، دەشڵێ: لەگەڵ گەیشتنی فەرمانی سەرۆکی حکوومەت دەست بە ڕێکاری تۆمارکردنیان دەکرێت و بەپێی یاسا سوودمەند دەبن لە ھەموو ماف و ئیمتیازاتێکی شەھیدان.


عادل حەمە ساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ھەر چوار شەھیدەکەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە کەرکووک بە شەھیدی کوردستان تۆمار دەکرێن و لەلایەن وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانەوە تۆمار بە شەھید تۆمار دەکرێن، ئێمە چاوەڕێی فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانین بۆ ئەوەی تۆماریان بکەین و لەگەڵ گەیشتنی فەرمانی سەرۆکی حکوومەت دەست بە ڕێکارەکانی تۆمارکردنیان دەکرێت وەک شەھیدی کوردستان.

گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان گوتیشی: بەگوێرەی یاسای ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠٠٧ ھەر چوار شەھیدەکەی کەرکووک سوودمەند دەبن لە ماف و ئیمیتیازاتی شەھیدان، لەوانەش پێدانی مووچەی مانگانەی شەھیدانە و پێدانی پارچەیەک زەوی یان یەکەیەکی نیشتەجێبوون لەگەڵ خزمەتگوزاری خوێندن و چارەسەری تەندروستی بۆ خانەوادەکانیان.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار