٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەتی هەرێمی کوردستان: بەغدا سیاسەتی برسیکردن بەرامبەر خەڵکی کوردستان بەکاردەهێنێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، ئەو پارەیەی بەغدا ناردوویەتی، بەشی مووچەی هاووڵاتییان ناکات، هەروەها دەڵێ، هەست دەکەین حکوومەتی عێراق سیاسەتی برسیکردن بەرامبەر خەڵکی کوردستان بەکاردەهێنێت".

گوتەبێژی حکوومەت و ئەندامانی شاندنی دانوستاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی نەوت و بودجە لەگەڵ بەغدا، ئەمڕۆ کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییان لەبارەی مووچە و بودجەوە کرد. 

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، " ئەو بڕە پارەیەی حکوومەتی عێراق ناردوویەتی بەشی پێداویستیی مووچە ناکات، سەرەڕای جێبەجێکردنی هەموو رێککەوتنەکان و، هەموو پابەندییەکانی سەر شانی هەرێمی کوردستان، بەڵام حکوومەتی عێراق ئیلتزامی نەکرد بە رێککەوتنەکان."

گوتەبێژی حکوومەت جەختی کردەوە لەوەی ئەوان وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان "ئەوەی ئێمە دەیبینین لەلایەن حکوومەتی عێراقییەوە ئەوەیە، هەست دەکەین ئەمە سیاسەتێکی برسیکردنە و فشاریکی برسیکردنە بۆ سەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەسبردنە بۆ قووت و مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان."

هەواڵی پەیوەندیدار