د.شاخەوان عەبدوڵا: نانه‌وه‌ی پشێوی، دروستکردنی قه‌یرانه‌کان و داخستنی ڕێگاکان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشتیی کۆمه‌ڵایه‌تی

بەغدا_KDP.info_ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، نانەوەی ئاژاوە، دروستکردنی قه‌یرانەکان و داخستنی ڕێگاکان و زیان گه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان، به دڵنیاییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشتیی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایش و سه‌قامگیری شاره‌که تێکده‌دات، بۆیە داوای له حکوومه‌تی فیدڕاڵی کرد، ڕێوشوێنی پێویستی به‌په‌له بگرێته‌به‌ر و ئاسایش و سه‌روه‌ری یاسا به‌سه‌ر هه‌موویاندا بسه‌پێنێت.
لە ڕاگەیندراوێکدا کە کۆپیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە هاتووە، د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا به‌دواداچوون بۆ په‌ره‌سه‌ندنی رووداوه‌کانی که‌رکوک ده‌کات و له‌په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران و هه‌ندێک له لایه‌ن و که‌سایه‌تییه‌کان، جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نانه‌وه‌ی پشێوی و دروستکردنی قه‌یرانه‌کان و داخستنی ڕێگاکان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشتیی کۆمه‌ڵایه‌تی.
جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به نیگه‌رانییه‌کی زۆره‌وه به‌دواداچوونی بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ڕووداوه‌کانی پارێزگای که‌رکوکی کرد و له کاتژمێره‌کانی ڕابردوودا، په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران و ژماره‌یه‌ک لایه‌ن و که‌سایه‌تییدا ئه‌نجامدا.
لە ڕاگەیندراوەکەدا، نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی شه‌هیده‌کان بۆ چوار لاوی کورد و به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی برینداره‌کان، به‌هۆی کاریگه‌ری ته‌قه‌کردنی هێزه ئه‌منییه‌کان بۆ بڵاوه‌پێکردنی خۆپیشانده‌رانی ئاشتییانه‌ی ڕۆڵه‌کانی که‌رکوک، ئه‌وانه‌ی داوای کردنه‌وه‌ی ڕێگای "که‌رکوک – هه‌ولێر"یان کردبوو.
جهختیشیکردەوە، نانەوەی ئاژاوە و دروستکردنی قه‌یرانەکان و داخستنی رێگاکان و زیان گه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان، به دڵنیاییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشتیی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایش و سه‌قامگیری شاره‌که تێکده‌دات.
جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوای له حکوومه‌تی فیدڕاڵییش کرد، ڕێوشوێنی پێویستی به‌په‌له بگرێته‌به‌ر و ئاسایش و سه‌روه‌ری یاسا به‌سه‌ر هه‌موویاندا بسه‌پێنێت، لەگەڵ پاراستنی ئاسایش و ژیانی سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی که‌رکوک و ڕێگرتن له هەموو ئەوانەی هەوڵی تێکدانی ئاسایشی پارێزگاکه ده‌ده‌ن.
لەکۆتاییدا، بە پێویستیشی زانی، لێپێچینه‌وه له‌و هێزه ئه‌منییانه بکرێت، ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز کردووه، لەگەڵ کردنەوەی رێگای "که‌رکوک –هه‌ولێر"و گەڕاندنەوەی سه‌قامگیری و ژیانی ئاسایی بۆ شاره‌که.
بڵند ئیبراهیم




