نێچیرڤان بارزانى و محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى دۆخى كه‌ركووك تاوتوێ ده‌كه‌ن

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمشەو، شه‌ممه 2023/9/2 به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵى، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منیى كه‌ركووكیان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیى گرتنه‌به‌رى ڕێكارى خێراى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى كه‌ركووك و ڕێگه‌گرتن له هه‌ر هه‌وڵێكى تێكدانى پێكه‌وه‌ژیان و ئاسایشى شاره‌كه و هاووڵاتییانى.
هه‌ردوولا داكۆییان له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ لایه‌نه ئه‌منییه‌كانى شاره‌كه، بێ جیاوازى ئارامى و سه‌قامگیریى هه‌موو پێكهاته‌كانى كه‌ركووك بپارێزن و ڕێگه له پشێوى و ئاڵۆزكردنى زیاترى دۆخى ئه‌منیى شاره‌كه بگیرێت، هه‌روه‌ها به‌دواداچوون و لێپێچینه‌وه‌ى یاسایى به‌رامبه‌ر ته‌قه‌كه‌ران بكرێت كه له شه‌هید و بریندارى لێكه‌وته‌وه.




