ڕاگه‌یه‌نراوێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منیى كه‌ركووك

هەولێر-KDP.info- گرتنی ڕێگەی سەرەکیی هەولێر ـ کەرکووک لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا کارێکی نایاسایی بوو، بەداخەوە ئەو کارە نایاساییە تا ئێستا لەلایەن ئیدارەی کەرکووکەوە لانەدراوە! کەرکووک پێویستی بە جێبەجێکردنی یاسا و دەستوورە و بە هیچ شێوەیەک پێویستی بە کاری زیاترى نایاسایی نییە!
دوای ئەوەی ئیدارەی شارەکە بە هیچ شێوەیەک کۆتایی بەو کارە نەهێنا کە کاریگەری کردووەتە سەر ژیانی دانیشتووانى شاره‌كه بەگشتی، هاووڵاتییانى کورد لە کەرکووک ئەمڕۆ ناڕەزایییان بەرامبەر ڕێگەبڕین نیشاندا، كه‌چى جێگەی داخە بە توندوتیژی وەڵام درانەوە و گەنجێک شەهید بووه و چەندانی دیکەش بریندارن.
له كاتێكدا به نیگه‌رانییه‌كى زۆره‌وه له‌و گرژییه ئه‌منییانه ده‌ڕوانین و به وردى چاودێریى دۆخه‌كه ده‌كه‌ین. به توندى سه‌ركۆنه‌ى ته‌قه‌كردن و دهستڕێژیى چه‌ك به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌رانى سڤیل ده‌كه‌ین. نانه‌وه‌ى ئاڵۆزى و پشێویى ئه‌منى له كه‌ركووك، هه‌ڕه‌شه‌ى جددى له پێكه‌وه‌ژیان و ئاسایش و سه‌قامگیرى ده‌كات.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵى ده‌بێ ڕێكارى خێراى پێویست بگرنه به‌ر و ئه‌ركى هێزه ئه‌منییه‌كانه بێ جیاوازى پارێزگارى له ئاسایشى هه‌موو پێكهاته‌كانى كه‌ركووك بكه‌ن و ته‌قه‌که‌ران ڕووبه‌ڕووى یاسا بكرێنه‌وه.
به‌رپرسیاریه‌تیى هه‌موو لایه‌كه ئارامى و سه‌قامگیریى ئه‌منى بپارێزن و ڕێگه نه‌ده‌ن به هیچ پاساوێك دۆخى ئه‌منى له كه‌ركووك و سنوورى پارێزگاكه ئاڵۆز ببێت. هه‌موو لایه‌ك دان به خۆیاندا بگرن، ڕێگه‌كان بكرێنه‌وه و ئارامى و ژیانى ئاسایى بۆ هاووڵاتییانى كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/9/2




