٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

" ئێستا ڕێژەی سەوزایی لە هەولێر نزیکەی 20% دەبیت"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_ بەڕێوەبەری پارک و باخچەکانی هەولێر گوتی: هەوڵەکان بەردەوامن بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە هەولێر، ئێستا ڕێژەی سەوزایی لە هەولێر گەیشتۆتە 19،5%و پلان هەیە زیاتریش بکرێت، چونکە لە سەرەتای ئەمساڵ پلانێکمان ڕاگەیاند بۆ چاندنی 100هەزار دار و 300هەزار گوڵ و نەمام، بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ پلانەکە بەتەواوی جێبەجێ بکرێت.

بەڕێوەبەری پارک و باخچەکانی هەولێر، ڕێبین ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لەگەڵ دەستپێکی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵمەتەکانمان  بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی ڕاگەیاند، سەرەڕای قەیرانی دارایی لە نەمامگەکانی خۆمان و بەرهەمهێنانی  هەزاران دار، لەگەڵ سەرەتای ئەمساڵ  پلانمان ڕاگەیاند 100هەزار دار و 300هەزار گول و نەمام دەچێنین، ئەوپلانە تاکۆتایی وەرزی ساڵ پلانەکە بەتەواوی جێبەجێ دەکرێت.

ڕێبین ئەحمەد گوتیشی: ئێستا ڕێژەی سەوزایی لە  هەولێر بەپێی ئەو پێوەرەی حیسابی دەکەین نزیکەی 19،5%ی ڕووبەرەکەیە، بەردەوامیش هەوڵ دەدەین بۆ زیادکردنی ڕێژەکە، بەڵام کرێکارمان کەمە و پێویستمان بەکێکاری دیکە هەیە بۆ ئەوەی زیاتر کار بکەین، چونکە ئیشکردن بە کرێکار دەکرێت.
لە هەولێر 20 پارکی گەورە و 450 پارک و باخچەی دیکە هەیە لەگەڵ دارستانەکان و 119نافورە.

بڵند ئیبراهیم  

هەواڵی پەیوەندیدار