پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(10)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی کازیوە
1__2023_09_01_h21m0s34__RM.jpg)
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و هونەرکاران لە ڕادیۆی کازیوە. بە بۆنەی(10)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی کازیوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی هێژا و بیسەرانی ئێزگەکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو بە پلان و کارنامەی باشتر، لە خزمەت ئەو دەڤەرە ئازیزەدا بن.
ئێمە کاتێک ئەو بۆنەیە پیرۆز دەکەین لە هەمانکاتدا ڕۆڵ و کاریگەری ئەو کەناڵە ڕادیۆییە و بەرنامەو چالاکییەکانتان وەک ڕادیۆ و سۆشیال میدیاش بەرز دەنرخێنین، کە هەمیشە دەنگێکی زوڵال و بوێر بووە، بۆ داکۆکیکردن لە خواست و ویستی خەڵک و دانیشتوانی ئەو ناوچەیەی کە ناسنامەی خەبات و خۆڕاگریی و قوربانیدان بووە. لەو دەرفەتەدا پشتیوانی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی ڕادیۆی کازیوە دووپات دەکەینەوە و بە هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر لە کار و بەرنامەکانتان.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
1/9/2023




