"دوو پڕۆژەی ڕێگاوبان لە مێرگەسۆر جێبەجێکران"
__2023_08_31_h19m33s40__HK.jpg)
لە سنوری قەزای مێرگەسۆر دوو پڕۆژەی ڕێگاوبان جێبەجێکران، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش دەڵێ: ھەردوو پڕۆژەکە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێکراون.
ھەژار حەکیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ژمارەیەک پڕۆژەی ڕێگاوبان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێکراون، دوو لەو پڕۆژانە لە سنووری قەزای مێرگەسۆرن ئەوانیش ڕێگەی "مێرگەسۆر _ پیرانە"، ڕێگاکە دروستکراوە و قیڕتاوکراوە، پڕۆژەکە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە گوژمەی یەک ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی جێبەجێ کراوە.
بەرپرسی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: پڕۆژەیەکی دیکەی ڕێگاوبان لە سنووری مێرگەسۆر پڕۆژەی رێگای گوندی بابکێ یە، ئەویش بە گوژمەی ٦٩٠ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێکراوە.
ھەژار حەکیم ڕوونی کردەوە: دروستکردنی ھەردوو ڕێگاکە بۆ سنووری دەڤەری مێرگەسۆر گرنگن چونکە ئاستەنگی ھاتوچۆ کەمتر دەکەنەوە و کاریگەری لەسەر کەرتی ھاتوچۆ دەبێت لە دەڤەری مێرگەسۆر.
قائید میرۆ




