٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی ئاکرێ و دوو بەڕێوەبەری ناحیە دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان دەستبەکار دەبن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک_KDP.info-  سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک گوتی: ڕێکارەکانی دەستبەکاربوونی قایمقامی قەزای ئاکرێ و بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو و بەڕێوەبەری ناحیەی باعدرێ باش بەڕێوە دەچێت، دوای تەواو بوونی ڕێکارەکان سوێندی یاسایی دەخۆن و دەستبەکار دەبن.

فەهیم عەبدوڵا حەمۆ ، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوای ئەوەی ئێمە وەکو ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک ناوی کاندیدی هەرسێ قەزای ئاکرێ و ناحیەی دارەتوو و ناحیەی باعدرێمان پەسەندکرد، کۆمەڵێک ڕێکار پێویستە تا دەستبەکار ببن، دوای ئەوەی پەسەندی دەکەین ڕەوانەی پارێزگا دەکرێت، ئەوانیش بۆ وەزارەتی ناوخۆی ڕەوانە دەکەن، دواتر ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت و دوای ڕەزامەندی سەرۆکی حکوومەت، قایمقام لە بەردەم سەرۆکی حکوومەت و بەڕێوەبەرەکانیش لەبەردەم وەزیری ناوخۆ سوێندی یاسایی دەخۆن.

فەهیم عەبدوڵا حەمۆ گوتیشی: هەنگاوەکان پێویستن و زۆر باشیش بەڕێوە دەچن، فەرمانی هەردوو بەڕێوەبەری ناحیە دەرچووە و کۆپییەکیشی بۆ ئێمە هاتووە تەنیا ماوە بچن سوێندی یاسایی بخۆن، ئەوەی قایمقامیش لە ئەنجوومەنی وەزیرانە، بۆیە بەم نزیکانە ڕێکارەکانیان تەواو دەبێت و بە فەرمی دەستبەکار دەبن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار