٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی کشتوکاڵ: ڕێگرییەکانی بەردەم ناردنی بەرھەمی جووتیاران بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق نەماون

سەرچاوە: KDP.info

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەو ڕێگریانەی پێشتر ھەبوون نەماون بۆ ھەناردەکردنی بەرھەمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق، دەشڵێ: ھەندێ کێشەی تەکنیکی ھەن ئەوانیش چارەسەر دەکرێن.

ھیوا عەلی، ڕۆژانی ڕابردوو شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردبوو، لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ کۆبووبوونەوە بە مەبەستی ھەماھەنگی و ڕێکخستنی ڕۆژنامەی کشتوکاڵی لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق، ئەویش لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی بەبازاڕکردن و کرانەوەی بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لەبەردەم بەرھەمەکانی کەرتی کشتوکاڵ لە ھەرێمی کوردستان، چەند کێشەیەکی تەکنیکی لەنێوان پارێزگاکان ھەیە ئەویش چارەسەر دەکرێت.

ھیوا عەلی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ئێستا ڕێگری لە ھەناردەکردنی بەرھەمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ناکرێت، بەڵام ھەندێ کێشەی تەکنیکی ھەیە ئەویش چارەسەر دەکرێت، لە ھەرێمی کوردستان لەکاتی پێگەیشتنی ھەر بەرھەمێک بەشی ئەوەمان ھەیە جگە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ڕەوانەی بازاڕەکانی ناوچەکانی دیکەی عێراقیش بکرێت.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار