ماستەرپلانی سۆران ھەموار دەکرێتەوە
__2023_08_29_h17m47s3__HK.jpg)
بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ماستەر پلانی سۆران ھەموار دەکرێتەوە، گوتیشی: ھەموارکردنەوەی ماستەرپلانی سۆران بەگوێرەی خواست و ڕەچاوکردنی ڕەوشی ئێستای سۆران دەبێت.
ھەژار حەکیم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: دوای بڕیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ماستەرپلانی شاری سۆران پێویستی بە پێداچوونەوە ھەیە، بۆ ئەو مەبەستەش سەرپەرشتیاری ئیدارە سەردانی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری کردووە و باسی ھەموارکردنەوەی ماستەرپلانی شاری سۆرانیان کردووە، بەپێی پێویستی ماستەرپلانەکە گۆڕانکاری دەکرێت و ھەموار دەکرێتەوە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتیشی: ماستەرپلانی شاری سۆران بەشێوەیەک ھەموار دەکرێتەوە لە ئاستێکی باشتر و باڵاتر دەخرێتە خزمەت ھاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
ھەژار حەکیم ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ھەموارکردنەوەی ماستەرپلانی سۆران کاریگەری لەسەر باشترکردنی خزمەتگوزاری و دروستکردنی ژێرخانی سۆران دەبێت، چونکە بەپێی خواست و پێویستی ئێستا و داھاتووی سۆران دەستکاری ماستەرپلان دەکرێت، ھەموو بوارەکان لەبەرچاو گیراون ئەمەیش دەبێتە ھۆی بوژانەوەی سۆران.
قائید میرۆ




