٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دابەشکردنی دەرماڵەی قوتابیان بەردەوام دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_ سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین گوتی: دوای دابەشکردنی دەرماڵەی سێ مانگی قوتابیان، بڕیار دەرچووە دەرماڵەی دیکەیان بۆ خەرج بکرێت و لەنزیکترین کاتدا بەسەریاندا دابەش بکرێت، بەڵام ئەمجارە وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیاری دەکات دەرماڵەی چەند مانگیان پێ دەدرێت.

دکتۆر کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا دەرماڵەی سێ مانگی قوتابیانمان دابەش کرد، بڕیارە وەجبەیەکی دیکەی دەرماڵە لە نزیکترین کاتدا بەسەر قوتابیاندا دابەش بکرێتەوە، وەزارەتی داراییش دیار دەکات ئەمجارە دەرماڵەی چەند مانگیان بەسەردا دابەش دەکرێت.

دکتۆر کامەران یونس گوتیشی: سەرجەم ڕێکارەکانی دابەشکردنی دەرماڵەی قوتابیان تەواوکراوە و بەلیست پێشکەشی وەزارەتی دارایی کراوە.

باسی لەوەشکرد: بە بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان قوتابیان دەرماڵەی چەند مانگی ساڵی ڕابردوویان ماوە پێیان دەدرێت و هیچ مانگێکیان نافەوتێت.

گوتیشی: بڕیاری دابەشکردنی دەرماڵەی قوتابیان دەرچووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەرجی دەکات و دابەش دەکرێت.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار