٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لە گوێڕ چەندین پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن"

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ گوتی: ئێستا چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن، هەر ئەمساڵ بە گوژمەی حەوت ملیار دینار  پڕۆژەی دیش دەچنە بواری جێبەجێکردن.

مەسعوود نوری، بەڕێوەبەری ناحیەی گوێڕ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ئێستا
لە سنووری ناحیەی گوێڕ  چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن لەوانەش قیڕتاوکردنی شەقامەکانی گەڕەکی سەلاحەددین لە ناو ناحیەکە و قیڕتاوکردنی چەندین ڕێگای گوندەکانی سنوورەکە، ھەروەھا ڕاکێشانی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە لە زێی گەورە بۆ ژمارەیەک گوندی سنووری گوێڕ ، ئەم پڕۆژانە ھەمووی لەسەر بودجەی ساڵی رابردوو بووە.
ئەمساڵیش بە گوژمەی حەوت ملیار دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان پڕۆژە لە سنووری گوێڕ جێبەجێ دەکرێن، بەڵام ئێستا ڕێکارەکانی خەرج کردنی پارەکە بەڕێوەدەچێت و دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان ژمارەیەک پڕۆژە بە گوژمەی حەوت ملیار دینار دەچنە بواری جێبەجێکردن.

لەبارەی پردی گوێڕیشەوە مەسعوود نووری گوتی: پردی گوێڕ پارێزگاکانی مووسڵ و کەرکووک و ھەولێر بەیەکەوە دەبەستێتەوە و درێژترین پردی عێراقە دوای نوژەن کردنەوە تەنھا ھاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بچووک دەستی پێکردووتەوە، ئەگەر ڕێگە بدرێت ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر ھاتوچ لەسەر پردەکە بکەن جوولەیەکی زۆری بازرگانی دەکەوێتە سنووری گوێڕ.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار