٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زانکۆی لەندەن لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشکرایکرد: وەزارەتی خوێندنی باڵا مۆڵەتی بە کردنەوەی زانکۆی لەندەن داوە و ئەمساڵ زانکۆکە دەست بە وەرگرتنی قوتابی دەکات.

د. عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ئەمساڵ دوو زانکۆی حکوومی لە هەرێمی کوردستان کراونەتەوە، کردنەوەی زانکۆ پێویستی بە ژێرخان هەیە، هەر شوێنێک ژێرخانی زانستی نەبێت و مەرجی پێویستی نەبێت زانکۆی تێدا ناکرێتەوە.

د. عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: هەر ئەمساڵ مۆڵەتی کردنەوەی زانکۆی لەندەن لەلایەن وەزارەتەوە دراوە بۆ کردنەوەی زانکۆکە لە هەرێمی کوردستان، ئەگەر ڕێکارەکانی تەواو ببن هەر ئەمساڵ زانکۆی لەندەنی تایبەت دەتوانێت بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەست بە وەرگرتنی قوتابی بکات، داواکاری دیکەش هەن بۆ کردنەوەی زانکۆی ئەهلی، بەڵام پێویستی بە گرتنەبەری ڕێکاری خۆی هەیە.

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار