٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیاتر لە ١٨ ملیار دینار بۆ قەزای سێمێل خەرجکرا

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ پارێزگاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ١٨ ملیار و ٥٢٠ ملیۆن دینار بۆ قەزایی سێمێل خەرج کرا و بە شێوەیەکی دادپەروەری لە هەموو ناحیە و گوندەکان پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن.

د. عەلی تەتەر، لە بارەی ئەو پڕۆژانە گوتی:' ئەم بودجەیە دەبێتە هۆی بووژانەوەی قەزاکە و بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی قەزایی سێمێل.

گوتیشی: ئەم پڕۆژانە بریتین لە پڕۆژەکانی دروستکردنی ڕێگا ، کارەبا، ئاو و ئاوەڕۆ، سەوزکردنی شارەکە و گرنگترینیشیان دروستکردنی ڕێگای شاریا بۆ چیای زاوایە.

 

کـــاروان بـــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار